|
|
||||||||||
میوانانی بهڕێز لهم بهشهدا خودا یار بێت زیاتر له 2000 نامهی مۆبایلمان بۆتان ئامادهکردووه و ههرجارهی چهند نامایهکتان بۆ دهکهین به دیاریی.. لهگهڵ رێز و خۆشهویستیمان بۆ ئێوه کاروان مهجید/ههولێر
بهشی یهکهم
من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم
دڵم دەوێت هەموو دڵ دڵم ناوێت بەبێ دڵ دڵت بدە بەدڵم با هەست بکەم دڵ بەدڵم
ئەگەرچى دنیا لەسەر دڵ بەندە گەر تۆى تیا نەبآ کوا نرخى چەندە؟
ئەوەى بزانى وەفاداری بەرهەمى چییە هەرگیز نازانێت دارى پەشیمانى واتاى چییە
ڕێزم هەیە بۆ کەسێک بەقەد هاوین بۆى دەسووتێم من غەریبى دەکەم ئەو ناپرسێ لێم
ئەگەر چى تۆراوى بەڵام چاوت پڕسۆزە دونیاى من هەردەم بەتۆوە خۆشە
نامەیەکت بۆدەنووسم وشەکان وەک خۆت جوان بێت لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم وەک سەرەتا و ناونیشان بێت
ئەم شەو باڵاى خەمم بەقەد باڵاى سنۆبەرە تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحى من لەگەڵ خۆت بەرە
وەرە ئەمشەو دڵم دەربێنە بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە
خۆشە دڵمان (کۆ+) بێت خەمان (کەم -) بێت خۆشیمان (دابەش/) بێت هاوڕێیەتیمان وەکو(جاران X) بێت بیرمان (یەکسان =)بێت باوەڕمان بەیەکتر (100%100) بێت
هەزاران خۆشى بەیەک دووریت لەناو دەچێت هەموو ناخۆشى ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت
شەوانیش یادگارییەکانت دەمخەنە گریان بێ تۆ مەحاڵە بژیم لەژیان
مەڵێ بێ دەنگە منى لەیاد نەماوە گولێش بێ دەنگە و جوانى بەسروشت داوە
سڵاو لەچاوانمەوە بۆ چاوانت کە ئارەزووى بینینت دەکات لەدڵمەوە بۆ دڵت کە هەرگیز لەیادت ناکات گەر بتۆرێی دڵم گەلێک خەفەت دەخوات
دەردت لەمن کەنیلە تۆ مشک و من پیشیلە تۆ دڵ و من گورچیلە تۆ گیر فان،من فانیلە تۆ دروومان و من خڕیلە دڵیشم ئاوە و ئیشقت بەرمیلە
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
............................ خۆشەویستى بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ بەڵام بەفرمێسک کۆتایى دێ
مرۆڤ دەتوانێت خەمەکانى لەیاد بکات و گوڵێک دواى بۆن کردن فڕێ بدات بەڵام ناتوانێ خۆشەویستى خۆى لەبیربکات کە لەناوخوێنى هاتوچۆبکات
ئەى دڵى بێ دڵ دڵ مەدە لەدڵ خۆ دڵ بێ دڵ دڵ نادە لەدڵ
چۆن بتوانم لە بینایی چاوم ونت بکەم مەحالە بۆ تەنیا ساتێک لەناو دڵما دەرت بکەم
گیانە کەم لەڕۆژەى کە تۆم دیوە شەو نانووم دەزانى بۆ ؟ چونکە بەڕۆژ دەنووم!
هەموو ڕۆژێک خەمێک میوانمە کە شەو دادێ زیندانى ڕەش جێى ژوانمە
نامەیەکم بۆ بنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە من ڕوحم بۆتە لاولاو بەچنارى باڵاتەوە
چاوم شەیدا سەرنجێکى پڕتاسەتە هەموو گیانیشم قوربانى یەک هەناسەتە
گیانەکەم تا تەمەنم ماوە هەناسەم قوربانى تۆیە شعر و بەستەم ژینى جەستەم تۆزى خوڵى بەرپێى تۆیە ئەوەى ئێستا من پێى دەژیم تەنها عەشقى تۆیە
رازیم بخنکێم لەڕووبارى ئیشقى تۆ نەوەک تینوبم بەبآ تۆ
بەگریان دڵخۆشم چونکە یادى تۆ دەکەم گەر رۆحیشم دڵ بێ.. پێشکەشى تۆى دەکەم
سەربڵندم بەناوى تۆ خۆزگەى منە هاوڕێیەتی تۆ بەڵام چی بکەم دوورم لەتۆ
هیچ ئاوێک لەفرمێسکەکانم زۆرتر نییە هیچ خەمێک لەخەمى دوورى تۆ گەورەترنییە
چۆن ماسى بۆ دڵۆپێک ئاو سەمادەکات دڵى منیش بۆ بینینى تۆ هاوار دەکات
دڵم بە نامەت دەکرێتەوە رۆحم بەدەنگت دەحەسێتەوە چاوم بە دیدارت دەگەشێتەوە
گەر بزانی بە نامەکانت چەند دڵشادم لەگەڵ هەر هەناسەیەکتا نامەکت بۆ دەناردم
چاوت مەبڕە چاوم باتۆش فیرى گریان نەبی دڵت مەکە بەمیوانم با لە ژیان بێزار نەبى
چۆنى هاوڕێ جوانەکەم؟ لە بێ دەنگیت سەردەرناکەم بەخوا رۆحى رۆح بۆیە پرسیار دەکەم
هاتیە خەیاڵم کاتى نیوەشەو غەریبیم هەستا چاوم نەچووەخەو یادگارییەکانت هاتنە بەرچاوم بەگۆڕ هاتە خوار فرمێسکى چاوم
ناخۆشترین شت چاوەڕوانییە لەوە ناخۆشتر ماڵ ئاواییە لەوەش ناخۆشتر بێ وەفاییە
عیشقت شۆڕشە و منیش پێشمەرگەم گەر مووچەشم پێنەدەی هەر دەوام دەکەم
گەر گوڵێک ڕەگى لەدڵ روابى ئیتر دڵ چۆن ئەتواننێت لێی بێ ئاگابى
هەرچى سڵاو و ڕێزە هەرچى وشەى بەهێزە هەرچى وەفا وڕێزە شایەنى تۆى بەڕێزە
دەستەسڕى دەستت باگوڵ بى خۆ من نەمردیمە تا تۆ ژنحوازبی
بڵێ بە دایکت چیتر نوێژ نەکات گەر تۆم بداتێ خواعەفوی دەکات
بۆ دەربڕینى هەستم وشەم بەدەست ناکەوێ نییە وشەى پیرۆزتر لەوشەى خۆشمدەوێ
گریانم زامى عشقت چارە بکات دەگریم تا فرمێسکم بیابانێک پڕئاو دەکات
ئەى بەهارى وەرزى چرۆم تۆ بەوەفاترى لەخۆم من هەرخۆم نیم نیوەش لەتۆم
راستە دڵ لەگوڵ ناسکترە بەڵام خۆشەویستی من، بۆ تۆ لەئاسن بەهێزترە
دڵم پاییزى تۆى پێ خۆشترە نەک بەهارى کەسێکی تر چونکێ لەپایز تۆم ناسیوە پێم ناخۆشە وەرزێکى تر
هەرچەندە لێم دوورى لەهەناسەم نزیک ترى تۆ لەچاومى لە رۆحیشم ئازیزترى
سڵاو بۆ ئەوکەسەى لەناخمدا قەت ون نابێت بۆ ئەوگوڵەى لەباغمدا قەت وشک نابێت
هاوڕێى بەوەفا وەک گوڵفرۆشە گەر لێشى نەکڕى بۆنى هەرخۆشە
کە من کەوتومە داوى عەشقى تۆ توخوا وانەکەى ببم ڕەنجەڕۆ ئامێزى عەشق سوێند و پەیمانە دەروازەى نییە بۆ تۆ هەی گیانە
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى ڕقم لێتە خۆشەویستت دەبم گەر خڕ خەڵک بڵێن شێتە
تا دونیا ماببێت من هەر هاوڕێى تۆم ناخۆشى ژیانت ژەهریش بێت دەیخۆم
هەر چەند دوورم دووریت شەرت نییە شەرتى دووریمان وەفادارییە
وەک چۆن دەزانى کۆتاییمان مردنە خۆشەویستى تۆش قەدەرى منە
گەر چیای سەفین لەجێی خۆى لاچێت باوەڕ کە من تۆم لەیاد ناچێت
ئیتر خۆت حاکم و منیش تاوانبار ئازادم دەکەى یان دەمدەیت لەدار فەرمان بفەرموو سەرم لەڕێتە گەر بشمکوژى چاوم هەر لێتە دە یەڵڵا دەی...هاهاها
گیانە خۆشەویستیت هەتاونییە 12سەعات جارێک ون ببێت هەروەها خۆ مانگیش نییە 14 ڕۆژ جارێک کز ببێت خۆشەویستیت هەناسەیەکە 24سەعات لەسینەمدا دێت ودەچێت
هەموو ڕۆژێک بۆ بینینت دڵى تەنیام دێتە سەر ڕێت کەى هەست بەم عیشقەى من دەکەى چاوەڕوانى کۆتایى دێت؟
خۆشەویستیت بەهارێکە دڵى تێنووم سەوز دەکا وەرزى رۆحم لەهێلانەى دڵى تۆدا سەما دەکا
شەو و ڕۆژ خەمى خۆم بنووسمەوە تەواو نابێت هەزاران مۆم داگیرسێنم ژوورى تەنیام رووناک نابێت
باشە کە تۆ هێندە جوانى ئەی ناوى بەزەیی بۆ نازانى؟
ئەگەر خۆشەویستى ژەهربێت دەخورێت بەڵام بەمەرجآ دڵى تیا نەگۆڕابێت
کە لەچاومدا ون دەبیت لەنێو خوێنما مەلە دەکەیت گەر ساتێک یادت نەکەم دڵنیام تۆ یادم دەکەیت
..........................................................
ئەگەر بڵێم شێتى تۆمە ئەگەر بڵێم عاشقى تۆمە ئەگەر بڵێم تۆم خۆشدەوێ ئەگەر بڵێم هەموو ژیانى منى جپسێکم بۆ دەکڕى؟
وا مەزانە دڵ لەدوورى تۆ بێ خەمە لەساتێک دا 100 جار یادت کەم هێشتا هەر کەمە
ئەى چراى تەمن گوڵت پێشکەش بێ گەر لەیادم کەى مردنت جێگەم بێ
ئەگر مردم وەرە سەر گۆڕم جونکە لەناو گۆڕیشم پەیمان ناگۆڕم
رۆژان دەڕوا و خۆشەویستیت زیاتر دەبێ چەند بتبینم سیمات لەلام جوانتر دەبێ
هەمیشە دڵم بەئاگاى تۆیە ههمیشە چاوم لەرٍێگاى تۆیە فکرو خەیاڵم هەر لاى تۆیە ئەگهر مردیشم هەر لەتاوى تۆیە
هاورێى بەوەفا وەکو گوڵ وایە هەر چەند بۆنى کەى کۆتایى نایە
تۆ دەزانى (BMW) ماناى چیە B بۆت M نەماوم W وەللا
نهێنى دڵت لاى چاوت باس مەکە چونکە فرمێسکى لێ دەبارێ و ئاشکراى دەکا
من دەبووایە دواى مردنى تۆ لەدایک بوومایە نەک هەتا هەتایە بەدەست تۆوە دیل بوومایە
بەچکە مهیموونێک لەدایکی دەپر سێ و دەڵێ دەبێ لەمن ناشیرین تر هەبێ ؟ دایکیشى دەڵێ خەم مەخۆ تۆ زۆر لەو کەسە جوانترى کە ئەو نامە دەخوێنێتەوە
هیچ کات هەست ناکەم کە من بێ کەسم چونکە دام ناوى لە جێى گشت کەسم
خۆشەویستەکەم خۆشەویستی عاشق دەکوژێ بەڵام خۆشەویستى تۆ ژیانم پێ دەبەخشێ
گەر ماسى ئەشقى دەریابێت گەر کەو ئەشقى چیابێت گەر بولبول ئەشقى گوڵ بێت گەر کوڕ ئەشقى کچ بێت نابێ ئەم کچە بێ وەفابێت
دونیا بێ تۆ بێ دەنگە بەهار بێ تۆ بێ رەنگە منیش بێ تۆ دڵم زۆر تەنگە
تاریکى دڵم بەتیشکى چاوت رووناک دەبێتەوە گەر دڵم قەڵاى خەم بێ بەنامەیەکت ئەتوێتەوە
لەنێودڵم سێ گوڵم بۆچنى گوڵێک دەتپارێزێ گوڵێک حەزى لێتە گوڵێک ئاواتى دیدارتە
مەڵێ غەمگینم منیش وەکو تۆم شەوانى تاریکى بۆت دەبم بەمۆم هەرچەندە نێوانمان لەدوورى دایە دوریش هەورێکە لەبارین دایە
ئەگەر تۆ لەیادکەم یادى تۆ مەرگم بێ دڵى ناسکى تۆ کلیلى قەبرم بێ
لەمۆم فێرى توانەوەوە بووم لەچرا فێرى رووناکى بووم بەڵام لەتۆ فێرى وەفادارى بووم
لەچاوەروانیتا،دەژیم هەزار ساڵ بژمێرە بەڵام ئازیز جودام مەکەوە بەتەنیایی مەسپێرە
هەموو کاتێک لەیادمى تاقەگوڵى نێو باغمى بارانى بەهارمى خەونى هەموو شەوانمى
نامە دەنووسم شەویش درەنگە خەریکە دەگریم دڵشم تەنگە
با عوبرى قەڵام خوێنى جەرگم بێ وەرەقەى نامەش کفنى مەرگم خەمى دووری تۆ تیرەى جەرگم بێ گەر بێ وەفا بووم نالەى مەرگم بێ
نەخۆشم دەردم گرانە ماچى لێوت بۆمن دەرمانە
گوڵم ئەم شەو دڵى شێتم بێ ئارامە چاوەڕوانى شەوباشێکە لاى تۆوە بێ بەکورتە نامە
دڵم مەشکێنە بۆ ماچێ لێوم دڕک نیە لەلێوت راچێ
لێوت شانەى هەنگوینە زۆر بەتاموو شیرینە گیانە بزانە هیواى من بەس لێو مژینە
یارێکم هەیە چاوى زۆر مەستە دەچمە ماڵیان هەردەم لەئاو دەستە
بیریت دەکەم 25% 25 دڵم تۆى دەوێ % 25 دەمرم لەپێناوت % 25 حەزدەکەم بتبینم % 100 دەڵێم خۆشم دەوێ %
ئەو کاتەنەى کە بەتەنیام دەست لەملى شیعر دەکەم تا لەناو دێرەکان سەیرێکى روخسارت بکەم
تا دڵ دەوەستێ لەترپەى لێدان تا دلۆپەیەک خوێن مابێ لەگیان تۆزێک هەناسە بکا هاتووجۆ دەرناچم لەخۆشەویستى تۆ
ویستم ناوت لەسەر دڵم بنووسم بەڵام ترسام لێدانى دڵ بێزارت بکە گیانەکەم
ئەگەر با بمبا و بمهینێ ئاگر بمسوتێنێ ئەگەر دەریا بمخنکێنێ ناوت لەدڵم هەر دەمێنێ
ئەگەر هەنگ هاتە لات مەترسە ئەوە منم ناونیشانى جوانترین گوڵم پێداوە
ئەگەر هەنگ بەشیلەى هەنگوین ئاشنابێ نابێ ئەم گولە بآ وەفابێ
ئەرێ تۆ عەیب ناکەى شەرم ناکەى؟ مالت نیە 24سەعات لەناو دڵمى؟
گەر ئەتەوەێ نیشتەجێ بیت ئەتخەمە روناکى چاوم کزەى جەرگم خۆشم دەوێى هەتا ماوم
چەندە | ||||||||||